1 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ترەمپ جەنگ هەڵبگیرسێنێتەوە كۆتاییهاتنەكەی بەدەست ئەو نابێت

پەیام  

سوپای ئێران هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات و بەوە دەیترسێنێت كە ئاگری جەنگ ئەگەر هەڵبگیرسێتەوە ڕووبەرێكی بەرفراوانتر دەگرێتەوە.
محەمەد ئەكرەمی نیا وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: لە ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ئەوە ئاگری جەنگەكە ڕووبەرێكی بەرفراوانتر دەگرێتەوە.

ئەكرەمی نیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكسی ئەمری، هەڕەشەی لە ئەمریكا كرد و سەرۆكی ئەو وڵاتەیشی بە بوونی ڕابردوویەكی ناپاكانە لە ڕەوتی دیپلۆماسی تۆمەتبار كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئێران بەرانبەر بە كردەوەی دوژمنانی ئامادەی جەنگە و ڕاشیگەیاند: بە وردی چاودێری چالاكییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەكەین.

محمەد ئەكرەمی نیا ڕاشیگەیاند "ئەگەر سەرۆكی ئەمریكا لە ژێر هەڕەشە و فریودانی زایۆنییەكان، بەزمێكی دیكە لە ناوچەكە بەرپا بكاتەوە، ئەوە ئاگری جەنگەكە ڕووبەڕێكی زۆر بەرفراوانتر بە خۆیەوە دەبینێت و كۆتاییهاتنی جەنگەكە بەدەست ئەو نابێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 54 خولەک پێش ئێستا

    واشنتن لێكۆڵینەوە لە گواستنەوەی بنكە سەربازییەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جەنگ هەڵبگیرسێنێتەوە كۆتاییهاتنەكەی بەدەست ئەو نابێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەرجە دژبەیەكەكان هەوڵەكانی قەتەر بۆ دانوستانی ئەمریكا و ئێران پەكدەخەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەكدا هیچ هێڵێكی سوورمان نابێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا فەرمانی بە بەشێك لە كارمەندەكانی كردووە سعودیە بەجێبهێڵن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە لێواری جەنگدا نێوەندگیریی قەتەر لە نێوان واشنتن و تاران هاتەوە ئارا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی نێوەندگیریی قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن گەیشتە تاران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران تەقینەوەی لە چوار كەشتی نەوتبەری گەرووی هورمز ڕاگەیاند

سەرەتا