1 کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

مەرجە دژبەیەكەكان هەوڵەكانی قەتەر بۆ دانوستانی ئەمریكا و ئێران پەكدەخەن

پەیام  
سەرەڕای هەوڵەكانی دەوحە، داواكارییە دژبەیەكەكانی واشنتن و تاران گفتوگۆكانی نێوانیان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ پەك دەخەن.
ماڵپەڕی «ئەكسیۆس»ی ئەمریكی ئاشكرای كرد، دوو داواكاریی دژبەیەك ڕێگری لە بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی واشنتن و تاران دەكەن بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ، ئەمەش پاش ئەوەی شاندێكی نێوەندگیری قەتەری زیاتر لە 12 كاتژمێر لە تاران گفتوگۆیان ئەنجام دا.

 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پێداگری لەسەر سازشی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان، تارانیش هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی ئەمریكا، ئازادكردنی پارە سڕكراوەكانی و فرۆشتنی نەوتی كردووەتە مەرج.
بەپێی ماڵپەڕەكە شاندی قەتەری هەوڵدەدات تاران ڕازی بكات بە سەردانی پشكێنەرانی نێودەوڵەتی بۆ ئەو بنكە ئەتۆمییانەی كە بۆردومان كراون، تا ببێتە هەنگاوێكی متمانەبەخش بۆ سووككردنی سزاكان و ڕێگریكردن لە شەڕ پێش هەڵبژاردنی نیوەی خول.

لەلایەكی دیكەوە، لە بازنەی نزیكی ترەمپدا ناكۆكی هەیە، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگ و ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە گومانیان لە گەیشتن بە ڕێككەوتن هەیە و پشتیوانی لە لێدانی گورزی سەربازیی زیاتر دەكەن بۆ لاوازكردنی ئێران.
لە بەرانبەردا، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆك و نێردەكانی ترەمپ لایەنگری دانوستانن، لە كاتێكدا وڵاتانی ناوچەكەش فشار لە تاران دەكەن تا بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ فەرمییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جەنگ هەڵبگیرسێنێتەوە كۆتاییهاتنەكەی بەدەست ئەو نابێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەرجە دژبەیەكەكان هەوڵەكانی قەتەر بۆ دانوستانی ئەمریكا و ئێران پەكدەخەن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەكدا هیچ هێڵێكی سوورمان نابێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا فەرمانی بە بەشێك لە كارمەندەكانی كردووە سعودیە بەجێبهێڵن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە لێواری جەنگدا نێوەندگیریی قەتەر لە نێوان واشنتن و تاران هاتەوە ئارا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی نێوەندگیریی قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن گەیشتە تاران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران تەقینەوەی لە چوار كەشتی نەوتبەری گەرووی هورمز ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوو منداڵ لە سنووری ئەفغانستان و پاكستان كوژران

سەرەتا