1 کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

واشنتن لێكۆڵینەوە لە گواستنەوەی بنكە سەربازییەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

پەیام  

هەر لە میانی زیانەكانی ئەمریكا لە جەنگی سەر ئێران، ڕۆژنامەیەك ئاشكرای دەكات بۆچوونی نوێ لای دەسەڵاتدارانی واشنتن دروست بووە بۆ گواستنەوەی بنكە سەربازییەكانی بۆ ناوچەی دوورتر لەوەی دەستی ئێران پێی بگات.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی وێنەیی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی: 274 بینا لە 24 دامەزراوەی سەربازیی ئەمریكا بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە لە شەش مانگی یەكەمی جەنگدا كاریگەرییان لەسەر دروست بووە و زیانیان بەر كەوتووە.

ڕۆژنامەكە باس لەوە دەكات "ئەو هێرشانەی لە مانگی تەمموزدا ڕوویان دا بە گۆڕانكاریی جێی نیگەرانی لە تاكتیكەكانی ئێران دادەنرێت و باشبوونی تواناكانی دەرخست بۆ ئەنجامدانی هێرش و پێكانی ئامانجەكانی بە وردی زیاتر و مووشەكەكانی ئێران زیانی بە 19 بینای بنكەی ئاسمانی لە ئوردن گەیاندووە".
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ ڕایگەیاندووە: پێنتاگۆن لێكۆڵینەوە لە گواستنەوەی بنكەكانی ئەمریكا بۆ ناوچەی دوورتر لەوەی دەستی ئێران پێی بگات لەگەڵ كشانەوە لە دامەزراوەكانی لە كوەیت و سعودیە، دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن لێكۆڵینەوە لە گواستنەوەی بنكە سەربازییەكانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ترەمپ جەنگ هەڵبگیرسێنێتەوە كۆتاییهاتنەكەی بەدەست ئەو نابێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەرجە دژبەیەكەكان هەوڵەكانی قەتەر بۆ دانوستانی ئەمریكا و ئێران پەكدەخەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەكدا هیچ هێڵێكی سوورمان نابێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا فەرمانی بە بەشێك لە كارمەندەكانی كردووە سعودیە بەجێبهێڵن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە لێواری جەنگدا نێوەندگیریی قەتەر لە نێوان واشنتن و تاران هاتەوە ئارا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی نێوەندگیریی قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن گەیشتە تاران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران تەقینەوەی لە چوار كەشتی نەوتبەری گەرووی هورمز ڕاگەیاند

سەرەتا