1 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: دوو پێگە لە ئێران ماون بە ئامانج بگیرێن
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی توانای سەربازی و ئەتۆمیی ئێرانی وێران کردووە، و تەنیا یەک دوو پێگە ماون کە دەکرێت لەماوەی دە خولەکدا لەناوببرێن، لە سەروویانەوە دامەزراوەی "چیای قوڵنگ".
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ویلایەتی فلۆریدا، دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕێڕەوێکی باشدان بەڵام بەرپرسانی تاران جێگەی متمانە نین.
ترهمپ جەختیشی کردەوە کە واشنتن پەلەی لە دەستپێکردنی هێرشی نوێ نییە بەوپێیەی زۆربەی توانا سەربازییەکانی ئێرانی تێکشکاندووە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: تەنیا یەک دوو ئامانجمان لەپێشە تا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن لەوانە پێگەی گوماناویی ئەتۆمیی چیای قوڵنگ لە پارێزگای ئەسفەهان، کە دەتوانین لەماوەی دە خولەکدا لەناوی ببەین.
لەلایەکی دیکەو پێشتر مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمریکا تا ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دەرنەکردووە و دەرگای چارەسەری دیپلۆماسی هێشتا کراوەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە