پێش 2 هەفتە 262 جار خوێنراوەتەوە

عەباس عەراقچی: دانوستانەكان بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە

پەیام  
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە و دەرئەنجامی كۆتاییش پەیوەستە بە وەڵامی لایەنی بەرانبەرەوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكاران، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرای كرد كە وڵاتەكەی لە ڕێگەی نێوەندگیرە قەتەرییەكانەوە لە گفتوگۆی چڕ و بەردەوامدایە لەسەر خاڵە ناكۆكەكان.

ڕوونیشی كردەوە كە دانوستانە ناڕاستەوخۆكان لە چەند تەوەرێكدا پێشكەوتنیان بەدەست هێناوە، بەڵام پڕۆسەكە كاتی پێویستە و هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی بڕیاردانی كۆتایی لەسەر تەواوی دۆسیەكان.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایشی كرد كە تاران هیوادارە لایەنی بەرانبەر بە دانایی و لۆژیكەوە مامەڵە لەگەڵ پێشنیازەكاندا بكات تاوەكو زەمینەی گەیشتن بە چارەسەر بڕەخسێت.

ئەو وتیشی: بەدیهێنانی ئەنجامی یەكلاكەرەوە و كۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی گفتوگۆكان، بە تەواوەتی بەندە بەو وەڵامە فەرمییەی كە تاران تا چەند لایەنی بەرانبەر پەسەندی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت و بەحرەین

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل.. سه‌رۆكایه‌تی كنێست كه‌ دوو عه‌ره‌بی تێدایه‌؛ ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین؟

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ بە پشتیوانی عەرەبەکان؛ ماتان کاهانا وەک سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل هەڵبژێدرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سوتانی سێ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ستافی کەشتییەکیش بێسەرشوێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ عه‌ره‌بێك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كنێستی ئیسرائیل هه‌ڵبژێدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردون تێلیگرامی بلۆککرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت پێش وه‌رزی زستان هاوكاری بگه‌یه‌نرێته‌ لێقه‌وماوان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەرتی غەززە، ڕووفاتی 70 فەڵەستینی دیكە بە خاك سپێردران

سەرەتا