1 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: ناچار بین هاوشێوهی ڕابردوو گورز له ئێران دهوهشێنین
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری لە وەشاندنی گورزی یەکلاکەرەوە لە ئێران دەدات، هاوکات سەرچاوە ئیسرائیلییەکان رایانگەیاندووە، سوپای قەوارەکەیان لە ئامادەباشی و هەماهەنگیی چڕدایە لەگەڵ واشنتن.
لە میانی کۆبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی ئایۆوا، دۆناڵد ترهمپ ڕایگەیاند تەنیا هۆکاری ئەوەی تا ئێستا ئەمریکا کارەکەی لەگەڵ ئێران یەکلا نەکردووەتەوە، خواستی ئەوە بۆ نەرمیی نواندن و هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان. ترهمپ ئاماژەی بەوە کرد ئێرانییەکان ئێستا لە دۆخێکی زۆر خراپدان و وتی: «ئەگەر پێم بکرێت، دەمەوێت هەوڵ بدەم گیانی هەموو ئەو کەسانە ڕزگار بکەم».
هاوکات ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە لە قۆناغێکدا ناچار دەبن گورزێکی هاوشێوەی «ڕابردوو» لە تاران بوەشێنن و هەروەها ئاشکرای کرد کە سەبارەت بە پرسی ئێران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام داوە.
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی «واڵا»ی ئیسرائیلی لە زاری چەند بەرپرسێکەوە بڵاوی کردەوە کە دامەزراوەی سەربازیی ئیسرائیل لەوپەڕی ئامادەباشیدایە سەبارەت بە دۆسیەی ئێران. بەپێی هەمان سەرچاوە، هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان ئیسرائیل و وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) لەم دواییانەدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، و بڕیاریشە لە ئەگەری دەستپێکردنی هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر تاران، پێشوەختە ئیسرائیل لەو بڕیارە ئاگادار بکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە