2 کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

گەرووی هورمز... سێ کەشتی نەوتهەڵگر تووشی ڕووداو بوون

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوو نەوتهەڵگر بەهۆی گرتنەبەری ڕێڕەوێکی نایاسایی لە گەرووی هورمز تووشی ڕووداو بوون و زیانیان پێ گەیشتووە، هەروەها دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریایییەکانی بەریتانیاش بەئامانجگیرانی نەوتهەڵگرێکی دیکەی لە ئاوەکانی کەنداودا پشتڕاست کردەوە. 
هێزی دەریاییی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، دوو نەوتهەڵگر لە کاتی تێپەڕبوونیان بە ڕێڕەوێکی ڕێپێنەدراو لە گەرووی هورمز، بە میندا تەقیونەتەوە و ڕووبەڕووی زیان بوونەتەوە، بەڵام تیمەکانیان رزگارکراون و کەشتییەکەش بۆ ئاراستەیەکی سەلامەت ڕێنمایی کراوە. 
لە لایەکی دیکەوە، دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێکیان لەبارەی ڕووداوێکی دەریایی لە دووریی ٧٢ میلی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی «ڕەئس خەفجی» لە سعوودیە پێگەیشتووە. 
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستە بەریتانییەکە، کەشتییەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەنداوی عەرەبیدا تووشی ڕووداو بوون و تەقیونەتەوە. هەروەها ئەوەش راگەیەنراوە، تەواوی ئەندامانی تیمی کەشتییەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکی ژینگەییش لە ناوچەکە تۆمار نەکراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 33 خولەک پێش ئێستا

    دوای دە رۆژ لە گەمارۆدان؛ سوپای زایۆنی لە شاری خەلیل لە کەناری رۆژاوا کشایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرووی هورمز... سێ کەشتی نەوتهەڵگر تووشی ڕووداو بوون

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    باوكی ئەو منداڵەی سەگ پەلاماری دا داوادەكات چارەیەكی سەگی بێلانە بكرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەباس عەراقچی: دانوستانەكان بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تەواوبوونی گرێبەستی سوخۆی 35ی ڕووسی و وەرگرتنی دوای جەنگ ڕاگەیاند

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هەواڵگریی بەریتانیا و هێزە دەریایی و ئاسمانییەكانی خستە لیستی تیرۆرەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژ به‌ بۆردومانكردنی به‌نده‌ره‌كانی؛ ئێران سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌مریكا تۆمار كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: دوو پێگە لە ئێران ماون بە ئامانج بگیرێن

سەرەتا