1 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا: هێرشەکان بۆسەر جەزیرەی قشم سنورداربوون و فراوانتر نابن
پەیام
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشێکی سنوورداری بۆ سەر جزیرەی قشمی باشووری ئێران ئەنجام دا، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش رایانگەیاندووە کە هیچ پلانێک نیە بۆ فراوانکردنی هێرشەکە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی «وول ستریت جورنال» و ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران، لە ئەنجامی ئەم پەلامارانەدا، دەنگی پێنج تەقینەوە لە جزیرەی قشم لە ناوچەکانی باشووریی وڵات بیستراوە.
لەبەرانبەردا، ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز» لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە کە ئەو گورزانەی لە جزیرەی قشم دراون، سنووردار بوون و هیچ پلانێکی خێرا بۆ فراوانکردن و پەرەپێدانی پێکدادانەکان بوونی نییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم پەلامارانە هاوشێوەی هێرشە کورتەکانی تری پێشووی واشنتۆن دژی تاران بوون و ئامانجی سەرەکییان ڕێگریکردنە لە هەر دەستدرێژییەکی هێزە ئێرانییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز، بەتایبەت دوای ئەوەی کە سوپای پاسداران تەقەی لە دوو فڕۆکەی ئەمریکی کرد کە بەسەر ئەو گەرووە ستراتیژییەدا دەفڕین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە