2 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: وهڵامهكانمان سنووری ناوچهكه تێدهپهڕێنێت
سوپای ئێران هۆشداری دا کە هەر دەستدرێژییەکی نوێی ئەمریکا بە وەڵامێکی دەستبەجێ، یەکلاکەرەوە و فراوانتر لە پێشوو بەرپەرچ دەدرێتەوە و، پانتایی شەڕ لە سنووری ڕۆژئاوای ئاسیادا نامێنێتەوە.
عەمید محەممەد ئەکرەمینیا، وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بەردەوامن لە نوێکردنەوەی «بانکی ئامانجەکان»، کە سەرجەم پێگە و سامانە ماددی و ناماددییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەخۆدەگرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد لە ئەگەری دەستپێکردنی هەر سەرکێشییەکی سەربازیی نوێدا، دامەزراوە، هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەر شوێنێک دەستیان پێیان بگات، دەکرێنە ئامانج.
ئەکرەمینیا جەختی کردەوە هەر دەستپێشخەرییەکی سەربازیی نوێ لەلایەن واشنتنەوە، بە پەرچەکردارێکی دەستبەجێ و زۆر فراوانتر لە جارانی ڕابردوو ڕووبەڕوو دەبێتەوە. هۆشداریشی دا کە هەڵگیرسانی هەر شەڕێکی نوێ لە ناوچەکەدا، جوگرافیای ڕووبەڕووبوونەوەکەی تەنیا لە سنووری ڕۆژئاوای ئاسیادا قەتیس نامێنێتەوە و بەرەو ناوچەی دیکەش دەپەڕێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، وتەبێژی سوپای ئێران ئاشکرای کرد کە هێزە چەکدارەکانیان توانیویانە پلانێکی دژبەرەکانیان پووچەڵ بکەنەوە، کە بە وتەی ئەو، ئامانج لێی کردنەوەی بەرەیەکی شەڕی وشکانی بووە لەسەر سنوورە ڕۆژئاواییەکانی ئێران لە ڕێگەی گرووپە جوداخوازەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە