1 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. دهنگی تهقینهوه بیستراو؛ تارانیش دهڵێت هیچ هێرشێك نهكراوه
پهیام
دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی باشووری ئێران بیسترا، بەڵام تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە رەتیکردەوە هیچ هێرشێک کرابێت و دەنگەکانی بۆ رێکاری هێزەکانیان لە گەرووی هورمز گەڕاندەوە.
بەپێی راپۆرتی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەکانی بەندەر عەباس، جاسک، سیریک و هەروەها دوورگەی قشم لە باشووری وڵات بیستراوە.
لە هەمان کاتدا، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هیچ گورز و هێرشێک نەکراوەتە سەر شارەکانی پارێزگای هورمزگان، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد رەنگە دەنگەکان لە ئەنجامی رێکار و چالاکییەکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیانەوە بووبێت لە سنووری گەرووی هورمزدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە