2 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری ههولێر: بههۆی لافاوهكهوه دوو كهس گـیانیان لهدهست دا
پهیام
بارانبارینی بەخوڕ لە هەولێر گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی و زیانی ماددیی لێکەوتەوە، هاوکات بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی لێڵیی ئاوەوە، سەرجەم وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز لە کار خران.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی ئێوارەی رۆژی شەممە، ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێری گرتەوە، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆریش بەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان و ژێرخانی شارەکە کەوت.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکان لە دوو ناوچەی جیای شاری هەولێر گیانیان لەدەستداوە، کە بریتین لە گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵان بەناوی محەممەد رەسووڵ و منداڵێکی ٥ ساڵان بەناوی مستەفا سەرکەوت.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو لە پهیامێكدا کە نیوەشەوی ٨ـی تشرینی دووەم بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوە کرد، بەرزبوونەوەی رێژەی لێڵیی ئاو لە توانای تەکنیکیی وێستگەکانی پاڵاوتندا نەماوە تاوەکو بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پاکی بکەنەوە؛ هەر بۆیە لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی تەندروستیی هاووڵاتییان، کارکردن لە وێستگەکانی (ئیفراز ١، ٢، ٣ و فریاگوزاری) راگیراوە..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە