1 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران بارین ته‌واو ده‌بێت و باڕسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

پەیام
پێشبینی دەکرێت شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت و بارستەهەوایەکی سارد ناوچەکە بگرێتەوە، بەوهۆیەش پلەکانی گەرما دادەبەزن و تا بیستی ئەم مانگە کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە. 

ئاراس جبار، شارەزای کەشناسی، لە پێشبینییەکانیدا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ رایگەیاندووە، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین بە شێوەیەکی لاواز و پچڕپچڕ تا کاتەکانی درەنگانی شەو لەسەر بەشێکی ناوچە جیاوازەکان، بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. 

هاوکات لە کاتەکانی ئێوارەوە بارستەهەوایەکی وشک و سارد لە باکوورەوە دەگاتە ناوچەکە، کە لەگەڵ ماڵئاوایی شەپۆلەکەدا ئەگەری هەیە ئەمشەو بەفرێکی کەم لە سەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاوییەکانی بەرزیی سەروو ١٦٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا ببارێت، پێش ئەوەی کەشەکە بە تەواوی جێگیر ببێتەوە. 

بەگوێرەی ئەو پێشبینییە، بۆ رۆژی دووشەممە ٩ـی تشرینی دووەم ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەشوهەوا بە گشتی جێگیر دەبێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی کاریگەریی ئەو بارستەهەوا ساردە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٣ بۆ ٤ پلەی سیلیزی دادەبەزن و لە کاتەکانی شەودا پلەی گەرمیی ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفری سەدی نزمدەبێتەوە. پێشبینی دەکرێت ناوچەکە لەژێر کاریگەریی ئەم هەوا ساردە و کەشێکی سەقامگیردا تا کۆتایی هەفتە و رۆژی هەینی، ١٣ـی تشرینی دووەم بمێنێتەوە. 

لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە و لە ١٤ـی مانگ بەدواوە، بەرگەهەوای ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بەرزەپاڵەپەستۆیەکەوە کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کەمێکی پلەکانی گەرما لەگەڵ بەردەوامیی سەقامگیریی کەشوهەوا، بە جۆرێک چاوەڕوان دەکرێت دۆخەکە تا ٢٠ـی مانگ درێژەی هەبێت. هاوکات بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان، ئەگەری هەیە لە دوای ٢٠ـی مانگەوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین دەستپێبکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران بارین ته‌واو ده‌بێت و باڕسته‌ هه‌وایه‌كی سارد ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری هه‌ولێر: به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س گـیانیان له‌ده‌ست دا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە؛ ئەمڕۆ لەم پارێزگایانە پشووە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارانی بەخوڕ دروستبوونی لافاوی لێكەوتەوە و ڕاگەیاندنی پشووش دراوەتە پارێزگاكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    قووڵبوونەوەی ناکۆکییەكانی پارتی و یەکێتیی بووەتە جێی سەرنجی میدیا عەرەبییەكان

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: لە دوانیوەڕۆوە لە زۆربەی ناوچەكان باران بە لێزمە دەبارێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای سازانی نیشتیمانی لە پارتی و یەکێتی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بڕی قەرزە وەرنەگیراوەكانی دانەغاز‏ لای هەرێم لەسەدا 136 زیادیكردووە

سەرەتا