2 کاتژمێر پێش ئێستا 117 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: بۆ تاوتوێ كردنی پێشهاتەكان گفتوگۆم لەگەڵ 12 وڵات كردووە

پەیام    

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەك لە وڵاتانی هەرێمایەتی چڕ دەكاتەوە و داوا دەكات ڕێكخستنی ئەمنی لەسەر بنەمای هاریكاری نێوان وڵاتانی ناوچەكە دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی بنیاد بنرێت.
لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد كە لە 48 كاتژمێری ڕابردوو لەگەڵ هاوتاكانی لە 12 وڵات لەبارەی جموجوڵە گوماناوییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە گفتوگۆی كردووە و جەختی لە مافی ئێران بۆ بەرگریكردن لە ئاسایشی نەتەوەیی و سەروەرییەكەی كردووەتەوە.

عەراقچی ڕایشیگەیاند: لەگەڵ عومان، میسر، ئوردون، سعوودیە، قەتەر، كوەیت، ئیمارات، قوبڕوس، توركیا، تونس، عێراق و پاكستان گفتوگۆی كردووە و سەرنجی لەسەر پێشهاتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەكان و دەرەنجامی هەنگاوەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل داوە.
بەپێی نووسراوەكەی، لەو پەیوەندییانەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و وەستاندنی كردەوە دوژمنكارییەكان و هەڕەشەكان و دەستێوەردانی دەرەكی كردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: بۆ تاوتوێ كردنی پێشهاتەكان گفتوگۆم لەگەڵ 12 وڵات كردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی قەتەر: توانیمان ڕێگری بكەین لەوەی دۆخەكە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: چەندین كۆمەڵگەمان لەژێر زەوی بۆ بەرهەمهێنانی چەك پەرە پێ داوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارانی بەخوڕ چادری ئاوارەكانی لە غەززە ژێرئاو خست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەری بردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی توركیا ڕێككەوتننامەی مەككەی لەگەڵ سعودیە و پاكستان پەسەند كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕییان گرت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تەلەفزیۆنی ئێران ڕێنمایی خۆپاراستن لە تەقینەوەی ئەتۆمی بۆ هاووڵاتییانی بڵاوکردەوە

سەرەتا