1 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسی ئەمریکا: لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستدانی باڵیۆزی ڕووسیا دەکەن
پەیام
باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش دەڵێت دیپلۆماتکارێکی دیاریان لە دەستداوە پۆلیسی ئەمریکاش رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە مردنی دیبلۆماتکارە ڕووسییەکە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گیان لەدەستدانی ئەلیکسەندەر نیکیتچ دارشیێڤ باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئەمریکا ڕاگەیاند و بڵاویکردەوە ناوبراو بەشێوەکی کتوپڕ لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و پرسە و ماتەمینی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی دەربڕی.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا باسی لەوەکرد دیپلۆماتکارێکی دیار و بەرپرسێکی پیشەییان لەدەستدا و ناوبراو خاوەنی توانا و لێهاتوو و کارامە بوو و پسپۆڕی بێوێنەی لە کاروباری ئەمریکادا هەبوو و لە یەکێک لە هەستیارترین و بەرپرسیارترین دۆسییەکان لە سیاسەتی دەرەکی ڕووسیا کاری کردووە.
ئەلیکسەندەر نیکیتچ دارشیێڤ لە ٦ی ئاداری ٢٠٢٥ وەک باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا دەست بەکار بوو و پێشتر لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢١ باڵیۆزی ڕووسیا لە کەنەدا بووە.
لەبارەی دۆسیەی گیان لەدەستدانی ئەو دیبلۆماتکارە ڕووسییەوە، پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مردنی ئەلیکسەندەر نیکیتچ دارشیێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە