1 کاتژمێر پێش ئێستا
194 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: پێویست بكات دوودڵ نابم لە لێدانەوەی ئێران
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا هێمای
بۆ بەكارهێنانەوەی هێزی سەربازی دژی ئێران كرد، دەڵێت: ڕەنگە «ئێستا» ئەوە بكات.
ئێوارەی پێنجشەممە، لە
لێدوانەكانیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هێمای بۆ بەكارهێنانەوەی هێزی سەربازی
دژی ئێران كرد و ڕایگەیاند ڕەنگە «ئێستا» ئەو كارە بكات و وتیشی: «دوودڵ نابم لە بەكارهێنانەوەی
هێزی سەربازی دژی ئێران ئەگەر پێویست بكات، ڕەنگە ئێستا بیكەم».
ترەمپ دووپاتی كردەوە
«ئێران كۆنترۆڵی گەرووی هورمزی لەدەست داوە»، هۆشدارییەكەشی نوێ كردەوە: «دوودڵ
نابم لە گرتنەبەری ڕێكاری سەربازی ئەگەر ڕێكارە هەنووكەییەكان ئەوەی دەمانەوێت بەدینەهێنن».
سەرۆكی ئەمریكا پێی
وابوو «ڕژێمی ئێران دەڕووخێت سەرەڕای لێدوانەكانی كە لەڕێیانەوە هەوڵ دەدات هێزی خۆی
دەربخات».
پێشتریش ترەمپ دووپاتیكردەوە
پێویستی بە بەستنی ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران نییە، لەكاتێكدا حكومەتی قەتەر كار بۆ نێوەندگیریی
نێوان هەردوولا دەكات.
ترەمپ لە وتەكانی
پێشووتریدا جەختی لە سەركەوتنی وڵاتەكەی لە جەنگی ئێران كردبووەوە و وتبووی : «جەنگی
دژی ئێرانمان بردەوە بەڵام سەركەوتنێكی تەواوم دەوێت نەك 93%».
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە