2 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیای مارسیدس بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیڵ وەبەهێنان لە ئەڵمانیا ڕادەگرێت
پەیام
كۆمپانیای مارسیدس وەبەرهێنان
لە ئەڵمانیا ڕادەگرێت و لێكۆڵینەوەش لە داخستنی هەندێك لە كارگەكانی دەكات.
مارسیدس بێنز، گەورە كۆمپانپای
ئەڵمانی بۆ پیشەسازی دروستكردنی ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند: وەبەرهێنان لە ئەڵمانیا بلۆك
دەكات و لێكۆڵینەوە لە داخستنی هەندێك لە كارگەكانی دەكات.
بە وتەی پسپۆڕان پیشەسازی
ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا بە گەورەترین قەیراندا تێپەڕ دەبێت.
مایكڵ شیبە ئەندامی ئەنجومەنی
بەڕێوەبردنی كۆمپانیای مێرسیدس لە دیدارێكدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ئیدارەكەیان بە
كۆی دەنگ بڕیاری دا هەر وەربەرهێنانێك لە شوێنەكانی كۆمپانیاكە لەنێو ئەڵمانیا ڕابگرێت
و ئەوان ناچارن بۆ لێكۆڵینەوە لە داخستنی هەندێك لە كارگەكان ئەگەر نەتوانن گۆڕانكاریی
لە هەیكەلی تێچووەكان بكەن.
هاوشێوەی هاوتا ئەڵمانیەكانی،
كۆمپانیای مێرسیدس بەهۆی كێبڕكێ كۆمپانیا چینیەكان و بەرزبوونەوەی تێچوو ڕووبەڕووی
فشار بووەتەوە، كارگێڕیی كۆمپانیاكەش بۆ گەیشتنە ڕێگەچارەیەك بۆ كەمكردنەوەی تێچووەكان
گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی كارمەندەكانی دەكات، بەڵام گفتوگۆكان بەرەوپێشچوونی بەخۆوە
نەبینیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە