1 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكۆی ئۆكرانیا: وڵاتانی ئەورووپا بەشداری دانوستانەكانی داهاتوو دەكەن

پەیام

سەرەڕای بەڵێنەكانی كیێڤ و ئەمریكا لەوبارەوە، ڕووسیا تائێستا بڕیاری لەبارەی بەشداریی وڵاتانی ئەورووپا لە دانوستانەكانی ئاشتی لەگەڵ ئۆكرانیا نەداوە.

دیمتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كرملین) لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: تائێستا مۆسكۆ بڕیاری لەبارەی بەڕێوەچوونی دانوستانی ئاشتی لەگەڵ ئۆكرانیا بە شێوەی فراوان و بەشداری ئەورووپیەكان نەداوە.

هەر لەوبارەوە و لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا، وتەبێژی كرملین ڕایگەیاند: چاوەڕوانی نیازی ڕاستەقینەی ئەورووپییەكان دەكەین.
وتیشی: ئەگەر ئەورووپیەكان كەسێكیان هەبێت لانی كەمی هەندێك دەسەڵاتی دانوستانی هەبێت، یان ئەگەر ویستیان هەبێت، ئەوا مۆسكۆ ئامادەیە بۆ قسەكردن لەگەڵیان و ئەو كاتە دەتوانرێت بڕیار لەسەر بەڕێوەچوونی دانوستان بەشێوەی فراوان بدرێت.

لای خۆیەوە لە دوای كۆبونەوەیەك لەگەڵ نێردەكانی ئەمریكا، ڤوڵودیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەورووپا بەشداری لە دانوستانی داهاتوو دەكەن.
پێشتریش جارید كۆشنەر نێردەی ئەمریكی و زاوای سەرۆكی ئەو وڵاتە جەختی كردەوە كە ناكرێت بە بێ بەشداریی ئەورووپییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ بە ڕێككەوتنێكی ئاشتی بگەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكۆی ئۆكرانیا: وڵاتانی ئەورووپا بەشداری دانوستانەكانی داهاتوو دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمپانیای مارسیدس بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیڵ وەبەهێنان لە ئەڵمانیا ڕادەگرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویست بكات دوودڵ نابم لە لێدانەوەی ئێران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویستمان بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئیران نەماوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان و ئیسپانیا سەركۆنەی بۆردومانەكەی نەخۆشخانەی ناسر لەغەززە دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەیارانی جەنگ بۆ سەر ئێران لە ناوخۆی ئەمریکا لە زیادبووندایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئەڵمانیا ترسی هەیە درۆنە چینییەکان زانیاری دزە پێ بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا...مانگرتنی سەندیکاکان پشێوی لە چەند کەرتێک و خزمەتگوزارییەکان دروستکرد

سەرەتا