1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوە یەكگرتووەكان و ئیسپانیا سەركۆنەی بۆردومانەكەی نەخۆشخانەی ناسر لەغەززە دەكەن
پەیام
نەتەوە یەكگرتووەكان
نیگەرانیی خۆی بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە كەرتی
غەززە دەربڕی، هاوكات ئیسپانیا بە توندی سەركۆنەی ئەو بۆردومانەی كرد كە بووە هۆی
كوژرانی شەش كەس و برینداربوونی دەیان كەسی دیكە.
نووسینگەی
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی
لە پێویستیی پاراستنی دامەزراوە تەندروستییەكان و كارمەندانی كەرتی تەندروستیی كردەوە.
ڕاشیگەیاندووە ئەم هێرشانە بە پێشێلكارییەكی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی دادەنرێن
و مەترسیی گەورە بۆ سەر ڕێككەوتنی ئاگربەست درووست دەكەن.
هاوكات ئەنجوومەنی
ئاشتی داوای دەستبەجێ جێبەجێكردنی پلانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای بۆ ئاشتی
كرد بەبێ هیچ دواخستنێكی زیاتر.
لە لایەكی
دیكەوە، وڵاتی ئیسپانیا بە توندی سەركۆنەی بۆردومانكردنی نەخۆشخانەكەی كرد و ڕایگەیاند
كە ئەمە پێشێلكردنی ڕێككەوتننامەكانی جنێڤە.
مەدرید
داوای لە ئیسرائیل كرد پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەكانی بێت و بڕیاری ژمارە 2803ی
ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ بكات.
بەردەوامیی
توندوتیژییەكان لە كاتێكدایە كە دانیشتووانی غەززە بەهۆی وەرزی زستان و بارانبارینەوە
لە بارودۆخێكی مرۆیی زۆر سەختدا دەژین و پێویستیی بەپەلەیان بە هاوكارییە مرۆییەكان
هەیە بۆ ڕێگریكردن لە كارەساتی گەورەتر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە