1 کاتژمێر پێش ئێستا
211 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: پێویستمان بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئیران نەماوە
پەیام
دۆناڵد ترەمپ
داوای لە جەی دی ڤانسی جێگری كرد تەواوی سەرنجی بخاتە سەر گەندەڵی و تاوان لە شارەكانی
ژێر دەسەڵاتی دیموكراتەكان و جەختیشی كردەوە كە لەئێستادا واشنتن چیتر پێویستی بە
هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێراندا نییە.
سەرۆكی ئەمریكا
ڕایگەیاند، بنبڕكردنی ئەو چالاكییە تاوانكارییە فراوانە دەبێتە هۆی هاوسەنگبوونەوەی
خێرای بودجە؛ هاوكات دیموكراتەكانی بەوە تۆمەتبار كرد كە گەندەڵی لە خوێنی سەركردایەتییەكەیاندایە
و ڕایگەیاند كە ئەو هەنگاوە دەتوانێت پارەیەكی زیاتر لە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران پاشەكەوت
بكات.
ترەمپ پێداگری
كرد كە وڵاتەكەی پێویستی بە ڕێككەوتن لەگەڵ تاران نەماوە، چونكە گەرووەكە و سەدان
ملیار دۆلاری پارەی ئێران لەژێر دەستی ئەمریكادایە.
ئەم پەیامەی
ترەمپ دوای ئەوە دێت كە جەی دی ڤانس، سەرەڕای ڕۆڵی پێشووی لە پەیوەندیكردن لەگەڵ
تاراندا، هەڵوێستی خۆی لە شەڕەكەی ترامپ جیاكردەوە.
ناوبراو
گومانی لە سوودی جەنگەكە بەرامبەر تێچووەكەی دروست كردبوو، شكستی قورسی كۆمارییەكانی لە هەڵبژاردنەكانی نیوەی
خولدا خستبووە ئەستۆی ئەو سیاسەتانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە