24 خولەک پێش ئێستا
60 جار خوێنراوەتەوە
سەرەڕای ئاگربەست، 25 كەسی دیكە لە غەززە بوونە قوربانی
پەیام
سەرەڕای ئاگربەست، لە
هێرشەكانی دوێنێی سوپای قەوارەی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە پێنج كەس شەهید و نزیكەی
20ی دیكەیش بریندار بوون.
لە بەردەوامیی پێشێلكارییەكانی
ئاگربەستدا، دوێنێ سوپای زایۆنی زنجیرەیەك هێرش و پێشێلكاری بۆ سەر كەرتی غەززە ئەنجام
دایەوە و بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان و شایەتحاڵەكان پێنج فەڵەستینی شەهید و نزیكەی
20ی دیكەیش بریندار بوون.
لە دێر بەلەح لە
باكوور، تۆپبارانی سوپای قەوارەی زایۆنی بۆ سەر تاوەرەكانی نیشتەجێبوونی قەستەل نزیك
پرسەیەك دوو كەسی شەهید بوون كە یەكێكیان ژن بوو و لانی كەم 10 كەسی دیكە بریندار
بوون.
لە گەڕەكی توفاحیش كەسێك كوژرا و ژنێكی بەتەمەن
و كوڕەكەیشی بریندار بوون.
هەر لە باكوور، لە بەیت
لاهیا و فالووجەش دوو كەس بریندار بوون كە یەكێكیان منداڵە، لە زەیتوونیش درۆن ماڵانی
بۆردومان كرد و كەناراوەكانی غەززەش گولـلەباران و تۆپباران كران.
لە خان یونس لە باشووری
كەرتەكە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كەسێك شەهید بوو و پێنجی كەس بریندار بوون، لە مەواسی
ڕەفەحیش كچێك بە گولـلە بە سەختی بریندار بوو.
هاوكات ئەمڕۆ گەنجێك شەهید
بوو كە پێشتر لە بۆردومانی سەر نەخۆشخانەی ناسڕ-ی خان یونس بریندار بووبوو، بەمەش
ژمارەی شەهیدانی هێرشەكەی گەیاندە پێنج كەس.
بەپێی داتاكانی وەزارەتی
تەندروستیی كەرتی غەززە، پێشێلكارییەكانی ئاگربەست بوونەتە هۆی شەهیدبوونی هەزار و
622 فەڵەستینی و برینداربوونی پێنج هەزار و 878 كەسی دیكە لەو كاتەی لە 10ی 10ی 2025 ەوە ڕاگەیەنراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە