19 خولەک پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر ئێران ترەمپ و نەتەنیاهوو زۆر بە توندی بەسەریەكدا هاواریان كردووە
پەیام
پەیوەندییەكی تەلەفونیی
نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری قەوارەی ئیسرائیل لەبارەی ئێرانەوە
بووەتە شەڕەقسە و هاواركردن بەسەریەكدا.
ڕۆژنامەی ئیندپندنتی بەریتانی
بڵاوی كردەوە: پەیوەندییەكی تەلەفونی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین
نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی پشووی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە چووە.
بەپێی ڕۆژنامەكە
"پەیوەندییەكە لەبارەی ئێرانەوە بووە و بەهۆی ئەوەی نەتەنیاهوو زۆر جەختی لە
گەڕانەوە بۆ بژاردەی سەربازیی بەرانبەر ئێران كردووەتەوە و ترەمپیش لەگەڵ ئەوە بووە
بوار بۆ هەوڵە دیبلۆماسییەكان بڕەخسێنرێت، بەو هۆیەوە شەڕەقسە لەنێوانیاندا دروست
بووە و بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامە بەریتانییەكە "زۆر بە توندی بەسەریەكدا
هاواریان كردووە".
هەر لەو میانەیەدا، ماڵپەڕی
ئەكسیۆسی ئەمریكی لە بەرپرسێكی ئەمریكییەوە گواستیەوە كە ترەمپ تائێستا فشاری نەتەنیاهوو
بۆ دەستپێكردنەوەی جەنگی سەر ئێران ڕەت دەكاتەوە.
هەر ماڵپەڕی ئەكسیۆس لە
سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە كە گادی ئایزنكۆت سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو لە ئێستادا
هیچ جووڵەیەكی سەربازیی بۆ سەر ئێران بەپێویست نازانێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە