20 خولەک پێش ئێستا 12 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی لێكچوونی لە نەتەنیاهوو، شیرینیفرۆشێكی تاران تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە

پەیام

لە پایتەختی ئێران شیرینیفرۆشێك بەهۆی لێكچوونی زۆری لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری قەوارەی ئیسرائیل تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك گرتە ڤیدیۆیی جیاوازی تەنزئامێز كە وا دەری دەخەن بینامین نەتەنیاهوو لە ئێران دووكانێكی شیرینیفرۆشی كردووەتەوە و سەرقاڵی كار و كەسابەتە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە، بگرە لە میدیاكانی قەوارەی زایۆنی و میدیا جیهانییەكانیش بڵاو بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، شیرینیفرۆشەكە ناوی (عەلی بودهو)-ە و لە تارانی پایتەخت سەرقاڵی كاری خۆیەتی كە شیرینی فرۆشییە و كاسبكارێكی كۆنی ناوچەی وەلیعەسرە، بەهۆی هاوشێوەیی لەگەڵ نەتنیاهوو چەند گرتە ڤیدییۆییەكی كاردانەوەی تەنزئامێزی لێ كەوتووە و وەك بڵۆگەریش دەستی بە دانانی ڤیدیۆی ڕۆژانە كردووە.

لە ڤیدیۆیەكدا كە وەك وەڵامێك بۆ دەنگۆكانی ڕاستبوون، یان نەبوونی گرتەكان، بە ناونیشانی (لە كورسیی دەسەڵاتەوە بۆ پشت مێزی دووكان) بڵاو كراوەتەوە، كڕیارێك لێی دەپرسن بۆچی هاتووەتە تاران، ئەویش بە گاڵتەوە وەڵام دەداتەوە كە بەهۆی «نەدانی مووچە» و «بێسوودبوونی كار لەودیو سنوورەكانەوە»، وازی لە سیاسەت هێناوە و لەم شیرینیفرۆشییەدا كار دەكات.

هەر چەندە هەندێك دەڵێن تەنیا لە هەندێك دۆخی ڕووخساریدا لەو دەچێت و بەو جۆرەیش نییە، بەڵام هەندێك لە میدیاكان باس لەوە دەكەن (عەلی بودهو) بەهۆی لێكچوونەكەیەوە لە نەتەنیاهوو ڕووبەڕووی هەڵمەتێكی بایكۆتكردن و هەڕەشەكردنیش بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    هێرشكردنە سەر نەوتهەڵگرەكان كارەساتێكی ژینگەیی بەرفراوانی لە كەنداو ناوەتەوە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    بەهۆی لێكچوونی لە نەتەنیاهوو، شیرینیفرۆشێكی تاران تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست، 25 كەسی دیكە لە غەززە بوونە قوربانی

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی گەڕانەكانیان بە دوای نەوت و گاز فراوانكردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تێكشكاندنی ڕادارێكی ئەمریكی لە بەحرەین ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی ناسر بۆردومان كرا و ده‌یان قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات... دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستیان پێ کردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئایزینكۆت چه‌ندین له‌مپه‌ری له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت

سەرەتا