1 کاتژمێر پێش ئێستا 170 جار خوێنراوەتەوە

ئێران تێكشكاندنی ڕادارێكی ئەمریكی لە بەحرەین ڕاگەیاند

پەیام  
لە وەڵامی هێرشێكی باشووری وڵاتدا، سوپای پاسدارانی ئێران تێكشكاندنی ڕادارێكی ئەمریكیی لە بەحرەین ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی، سوپای پاسدارانی ئێران لە وەڵامی هێرشێكی ئاسمانیی سەر بورجێكی پەیوەندییەكان لە باشووری ئێران، بەئامانجگرتن و تێكشكاندنی ڕادارێكی ئەمریكیی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی لە بەحرەین ڕاگەیاند.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە "هێزە ئاسمانییەكان، لە وەڵامی هێرشێكدا كە ئێوارەی پێنجشەممە كرایە سەر بورجێكی پەیوەندییەكان لە شاری سیریكی پارێزگای هورمزگان، ڕادارێكی ئەمریكیی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەیان لە بەحرەین كردە ئامانج".
سوپای پاسداران هێرشەكەشی بە "هۆشدارییەكی جیددی" بۆ ئەمریكا لەقەڵەم دا بۆ پێویستیی ڕاگرتنی پێشێلكارییەكانی كایەی ئاسمانیی ئێران و "بەقاچاخبردنی نەوت" لە گەرووی هورمز، ئامادەیی هێزەكانیشی بۆ وەڵامدانەوە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەوەی بە پێشێلكاری وەسفی كردن، دووپات كردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا، سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی ڕووبەڕووبوونەوەی سزای توندتری دایە ئەو كۆمپانیایانەی بە ڕێنمایی ئەمریكی كار دەكەن و لەو چالاكییانەدا بەشدارن.
ئەمەو تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەڕمی لەلایەن سوپای ئەمریكا، یان دەسەڵاتدارانی بەحرەینەوە لەبارەی ئەو هێرشەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە، بڵاو نەكراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی گەڕانەكانیان بە دوای نەوت و گاز فراوانكردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تێكشكاندنی ڕادارێكی ئەمریكی لە بەحرەین ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی ناسر بۆردومان كرا و ده‌یان قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات... دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستیان پێ کردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئایزینكۆت چه‌ندین له‌مپه‌ری له‌ به‌رده‌مدایه‌ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: تەلئەبیب خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەتەنیا لەگەڵ تاران ئامادە دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گڕگرتنی سێیەمین كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای پاسداران: ئەمریكا ناتوانێت ئامانجەكانی لە گەمارۆدانی ئێران بەدی بهێنێت

سەرەتا