2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی گەڕانەكانیان بە دوای نەوت و گاز فراوانكردووە
پەیام
گەڕان بەدوای
نەوت و غاز لە شەش وڵاتی عەرەبی لەمساڵدا زیادی كردووە و بەبەكارهێنانی نوێترین
ئامێر و كەرەستە تەكنەلۆژیاییەكان بەمەبەستی زیادكردنی یەدەگی هایدرۆكاربۆن.
بەگوێرەی
ئاژانسەكانی وزە، شەش وڵاتی عەرەبی كە پێكدێن لە عێراق، سعودیە، میسر، قەتەر،
عوممان و جەزائیر گەڕانەكانیان لە ماوەی ئەمساڵدا فراوان كردووە بە ئامانجی دۆزینەوەی
نەوت و گاز و فراوانكردنی كێڵگەكانیان كە قازانجەكەی بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت.
لە میسر
چوار پڕۆژە لە كاركردندایە، لەنێویاندا پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست كە لە كۆتایی
مانگی تشرینی یەكەم دەستیپێكرد و ڕووبەرەكەی 18 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
ئیماراتیش
پڕۆژەیەكی بومەلەرزەزانی سێ ڕەهەندی جێبەجێ دەكات و هاوكات جەزائیر گرنگی بە زیادكردنی
بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی غاز دەدات.
هەرچی سعودیەشە
كاردەكات بۆ پەرەپێدان و گەڕان بەدوای گازدا، بەتایبەتی لە كێڵگەی جافورە.
بە هەمان شێوە،
عێراقیش گەڕان بەدوای گازدا بەردەوامە بە مەبەستی كەمكردنەوەی هاوردەكردنی ئەو
كانزایە لە وڵاتانی دیكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە