12 خولەک پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

حكوومەتی عێراق و كەتایبی حیزبوڵڵا لەسەر چوونەناوەوەی جورف سەخر ڕێككەوتن

پەیام  
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، حكوومەتی عێراق لەگەڵ كەتایبی حیزبوڵڵا گەیشتووەتە ڕێككەوتن تا ڕۆژی هەینی هێزە حكوومییەكان بچنە ناو جورفولسەخر.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە داوە، فەرمانەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چوونە ناو  جورفولسەخر لەسەر بنەمای تۆمەتباركردنی ئەو گرووپە چەكدارەی نزیك لە ئێران بووە بە بەڕێوەبردنی تۆڕێكی قاچاخچێتیی نەوتی حكوومی بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار.

 سێ بەرپرسی ئەمنیی عێراق ڕایانگەیاندووە، ڕێككەوتنەكە بە نێوەندگیریی سەركردە سیاسییە شیعەكان كراوە بۆ ڕێگری لە پێكدادانی چەكداری، هاوكات سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دووپاتی كردووەتەوە كە هێزەكانی كەتایب بەرەو ناوچەی دیكە دەگوازرێنەوە.

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی هێوركردنەوەی گرژییەكاندا، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی كەتایبی حیزبوڵڵا، هادی عامری، سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر و ژمارەیەك كەسایەتیی سیاسی و ئەمنی كۆبووەتەوە.

بەشداربووان ئەنجامی كۆبوونەوەكانیان بە ئەرێنی وەسف كردووە، وەك ئاماژەیەك بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەڵكشانی گرژیی نێوان حكوومەت و گرووپەكە چەكدارەكەی ناوچەی جورفولسەخر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    لە جورفولسەخر بارەگای كۆنترۆڵ پێكدەهێنرێت و چەند لایەنێك لەخۆدەگرێت

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    حكوومەتی عێراق و كەتایبی حیزبوڵڵا لەسەر چوونەناوەوەی جورف سەخر ڕێككەوتن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دوو فڕۆكەی مێژوویی جۆری بۆینگ 747 دەفرۆشێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزی ناوخۆیی عێراق بۆ 117 تریلیۆن و 200 ملیار دینار بەرزبووەتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیالە.. بە تەقەی پۆلیس سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیكە بریندار بوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی ئەمنیی هاوبەش لە ناوچەی جورفولسەخر بڵاوەی پێدەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

سەرەتا