22 خولەک پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

دیالە.. بە تەقەی پۆلیس سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیكە بریندار بوون

پەیام  
لە پارێزگای دیالە، لە كاتی دەستگیركردنی داواكراوێكدا بە گولـلەی پۆلیس سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا و پێنجی دیكە بریندار بوون، لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراقیش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و ئەفسەرێك و 10 كارمەند دەستبەسەر كران.

فەریق سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەنجومەنی لێكۆڵینەوەكە بە سەرپەرشتیی ئەفسەرانی پلەباڵا پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوونی وردەكاریی ڕووداوەكە، كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی دەستگیركردنی كەسێكی داواكراو بەپێی ماددەی 406، لە ناحیەی داروسەلام لە ناوچەی «ڕەكەی حاجی سوهەیل» لە پارێزگای دیالە ڕوویداوە.

ناوبراو ڕوونی كردووەتەوە، داواكراوەكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە، پابەندی فەرمانی بازگەی پشكنین نەبووە و هەڵاتووە، ئەمەش وایكردووە هێزە ئەمنییەكەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ تەقە بكات و ببێتە هۆی كوژران و برینداربوونی ئەو منداڵانە، كە ئێستا منداڵە بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە هێزە ئەمنییەكە توانیویەتی داواكراوەكە دەستگیر بكات، لە بەرامبەردا وەك ڕێكارێكی سەرەتایی تاوەكو یەكلاییبوونەوەی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، بڕیاری دەستبەسەركردنی ئەفسەرێك و 10 كارمەندی ئەو هێزە دراوە و ڕێكارە یاسایی و لێكۆڵینەوە پێویستەكان بەرامبەریان دەگیرێنەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    دیالە.. بە تەقەی پۆلیس سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیكە بریندار بوون

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    هێزێكی ئەمنیی هاوبەش لە ناوچەی جورفولسەخر بڵاوەی پێدەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

سەرەتا