24 خولەک پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

عێراق دوو فڕۆكەی مێژوویی جۆری بۆینگ 747 دەفرۆشێت

پەیام
هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، دوو فڕۆكەی مێژوویی لە جۆری بۆینگ 747ی بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەفرۆشرێت بە نرخی 900 هەزار دۆلار بۆ هەر فڕۆكەیەك.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، دوو فڕۆكەی مێژوویی لە جۆری بۆینگ 747ی بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەفرۆشرێت كە لە ساڵی 1991ـەوە لە فڕۆكەخانەی تۆزەر نەفتە لە تونس ڕاگیراون، بە نرخی 900 هەزار دۆلار بۆهەر فڕۆكەیەك.

بەگوێرەی وردەكاریی ڕاگەیەندراوەكەی هێڵی ئاسمانی عێراق، نرخی هەر یەكێك لە فڕۆكەكان بە 900 هەزار دۆلار دەفڕۆشرێت و هاوكات لیژنەی فڕۆشتن لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئێستادا لە ئۆفەرەكانی تایبەت بە كڕینی فڕۆكەكان وەردەگرێت.

پێش هەڵگیرسانی جەنگی کەنداو لە سەرەتای ساڵی 1991، حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی بەشێک لە کەشتیگەلە ئاسمانییەکەی لە بۆردومانی هاوپەیمانان، دەیان فڕۆکەی مەدەنی و سەربازیی ڕەوانەی وڵاتانی دراوسێ و دۆست کرد (لەوانەش ئێران، ئوردن، یەمەن، مۆریتانیا و تونس).
لەو چوارچێوەیەدا، دوو فڕۆکەی زەبەلاحی هێڵی ئاسمانیی عێراقی (Iraqi Airways) لە جۆری بۆینگ 747 (Boeing 747) ڕەوانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تۆزەر نەفتە (Tozeur–Nefta) کران لە باشووری وڵاتی تونس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    عێراق دوو فڕۆكەی مێژوویی جۆری بۆینگ 747 دەفرۆشێت

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    قەرزی ناوخۆیی عێراق بۆ 117 تریلیۆن و 200 ملیار دینار بەرزبووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیالە.. بە تەقەی پۆلیس سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیكە بریندار بوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی ئەمنیی هاوبەش لە ناوچەی جورفولسەخر بڵاوەی پێدەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

سەرەتا