16 خولەک پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
لە جورفولسەخر بارەگای كۆنترۆڵ پێكدەهێنرێت و چەند لایەنێك لەخۆدەگرێت
پەیام
بارەگای كۆنترۆڵ لە
جورفولسەخر پێكدەهێنرێت كە سوپای عێرق، پۆلیسی
فیدڕاڵ، پۆلیسی وزە و حەشدی شەعبی لەخۆی دەگرێت.
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی
عێراق بڵاویكردەوە كە بە ڕێنمایی عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان،
فەرمانی دیوانی بۆ پێكهێنانی بارەگای كۆنترۆڵ لە جورفولسەخر دەرچوو، كە بە تەواوی
سەر بە پۆلیسی فیدراڵی دەبێت و سبەی دەچنە ناو جورفولسەخرەوە.
بەپێی بڕیارەكە، فەریق ڕوكن
ئەحمەد حاتەم حەمید كراوە بە فەرماندەی بارەگاكە و دوو جێگریشی بۆ دانراو، كە لیوا
ڕوكن حوسێن عەلی نەسیف بۆ كاروباری بەرگری و عودەی عەبدولئەئیمە موسحەب بۆ كاروباری
حەشدی شەعبی.
هاوكات ئەوەشی ڕاگەیاند،
هێزەكان پێكدێن لە لیوایەكی سوپای عێراق، لیوایەك لە پۆلیسی فیدراڵی، دوو لیوا لە
حەشدی شەعبی و فەوجێكی پۆلیسی وزە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكانی ناوچەكە.
هاوكات ئەوەش هاتووە بارەگاكە
لە كاتژمێر 6ـی بەیانیی سبەینێوە دەستبەكار دەبێت و لە چوارچێوەی سنووری جورفولسەخردا كار دەكات و هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ پۆلیسی
بابل و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا، ئەنبار و بەغدا دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە