19 خولەک پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
قەرزی ناوخۆیی عێراق بۆ 117 تریلیۆن و 200 ملیار دینار بەرزبووەتەوە
پەیام
بەپێی داتاكانی بانكی
ناوەندیی عێراق، قەرزی گشتیی ناوخۆیی وڵاتەكە بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆمار كردووە
و تا كۆتایی مانگی ئەیلوولی 2026 گەیشتووەتە 117 تریلیۆن و 200 ملیار دینار، كە نزیكەی
26 تریلیۆن و 700 ملیار دینار زیاتر بووە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو.
ئامارەكان دەریانخستووە
كە لە ماوەی نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، قەبارەی قەرزەكە بە ڕێژەی 12.5% بەرزبووەتەوە،
لە كاتێكدا تەنها لە مانگی ئەیلوولدا زیادبوونەكە گەیشتووەتە 3 تریلیۆن و 700 ملیار
دینار. هاوكات داواكارییەكانی وەزارەتی دارایی لە بانكی ناوەندی بەشی هەرە گەورەی قەرزەكە پێكدەهێنن بە بەهای 80 تریلیۆن و
500 ملیار دینار، كە دەكاتە نزیكەی 68%ـی كۆی گشتیی قەرزەكە.
شارەزایانی ئابووری بەرزبوونەوەی
قەرزكردنەكە دەبەستنەوە بە كورتهێنان لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە سایەی
لێكەوتەكانی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز.
لەسەر ئاستی جیهانیش، عێراق
لە كۆی 190 وڵاتی ئابووریدا پلەی 47ـەمینی گرتووە لە ڕووی قەبارەی قەرزی پێشبینیكراوی
حكوومەت بۆ ساڵی 2026، كە بە نزیكەی 174 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و هاوتایە لەگەڵ
71.1%ـی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە