16 خولەک پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
هێزێكی ئەمنیی هاوبەش لە ناوچەی جورفولسەخر بڵاوەی پێدەكرێت
پەیام
سەرچاوەیەكی ئەمنیی
حكوومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند، پلانێكی ئەمنی لە لایەن نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە
چەكدارەكانەوە پەسەند كرا و سبەی هەینی هێزێكی ئەمنیی هاوبەش لە جورفولسەخر بڵاوەی
پێ دەكرێت.
بەپێی ئەو پلانەی فەریق
روكن عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتی پەسەندی كردووە، لیوای
38ی وەزارەتی بەرگری سنووری بەربەستی «یا حوسێن» تا یەكتربڕی فازڵییە، لیوای 17ی وەزارەتی
ناوخۆ ناوەندی جورف سەخر و لیواكانی 72 و 79ی حەشدی شەعبیش تا سنووری كەربەلا دەپارێزن.
هاوكات بەتالیۆنێكی پۆلیسی
وزە بۆڕییە نەوتییەكان دەپارێزێت، پۆلیسی بابل و ئەنبار خاڵی پشكنین دادەنێن، ڕێگای
«موسەییەب - بەهبەهانی - فازڵییە - عامرییەی فەلووجە» دەكرێتەوە و بەتالیۆنێكی دژەتیرۆریش
وەك هێزی یەدەگ لە ئامادەباشیدا دەبێت.
ئەم بڵاوەپێكردنی هێزە
دوای گرژییەكانی 14ی تشرینی دووەم دێت، كە عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق نۆ بەرپرسی
ئەمنی و نەوتیی لادا، پاش ئاشكرابوونی دەستكاریكردنی بۆڕیی بەسرە-حەدیسە و هەبوونی
پاڵاوگەی نایاسایی.
جورفولسەخر لە2014ـەوە لە
دەستی داعش ڕزگار كراوە، بەڵام نزیكەی 12 ساڵە دانیشتووانەكەی ئاوارەن و لەژێر كۆنترۆڵی
گرووپە چەكدارەكاندان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە