10 خولەک پێش ئێستا
57 جار خوێنراوەتەوە
نەتەنیاهو فشار بۆ بەشداریی واشنتۆن لە هەڵمەتێكی سەربازیی دژی ئێران دەكات
پەیام
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی
«نیویۆرك تایمز»، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، تاوتوێی ئەنجامدانی گەڕێكی نوێی هێرشی
سەربازیی بەرفراوان دژی ئێران دەكات و سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلیش، فشار بۆ بەشداریكردنی
واشنتۆن لە هەڵمەتێكی ئاسمانیی چڕی هاوبەشدا دەكات.
ڕۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی
ئاگاداری ئەمریكی و ئیسرائیلییەوە گواستوویەتییەوە، ترەمپ هێشتا بڕیاری كۆتایی نەداوە
و بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی زانیارییە هەواڵگرییەكان لەسەر توانا سەربازییەكانی ئێران،
هەڵمەتە پێشنیازكراوەكەی ئیسرائیلیش ماوەكەی لە نێوان چوار بۆ حەوت ڕۆژدایە.
ئەو زانیارییانە هۆشدارییەكانی
ئیسرائیل لەخۆدەگرن لەبارەی دووبارە بونیادنانەوەی بەشێك لە كۆگای مووشەكی و توانای
فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی تاران، سەرەڕای پێشكەوتن لە بەرنامەی چەكی كیمیایی و بایۆلۆجیدا.
گفتوگۆكان دابەشبوونیان
لە ناو ئیدارەی ئەمریكادا دەرخستووە سەبارەت بە ئاستی متمانەپێكراویی خەمڵاندنە هەواڵگرییەكان
و سوودی چوونە ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازیی بەرفراوانی نوێ.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، نەتەنیاهۆ
بەردەوامە لە فشارخستنە سەر واشنتۆن بۆ بەشداریكردن لە هەڵمەتێكی سەربازیی خێرا و
توند دژی ئێران، لە كاتێكدا بڕیاری كۆتایی ئەمریكا هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە