27 خولەک پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
توندوتیژی دژی فەڵەستینیەكان لە ناوچەی هێڵی سەوز و كەناری ڕۆژئاوا زیادیكردووە
پەیام
دەستدرێژی و توندوتیژییەكان
لە ناوچەكانی هێڵی سەوز و كەناری ڕۆژئاوا دژی فەڵەستینییەكان زیادیكردووە كە خۆی دەبینێتەوە
لە سوتاندنی مزگەوت و برینداركردنی فەڵەستینیەكان بە ئۆتۆمبێل و چەندین جۆری تر هێرش
بۆ سەر هاوڵاتیان.
ئاژانسە عەرەبییەكان
ئاماژەیان بەوە كرد مزگەوتێك لە گوندی دەحی سوتێنرا و هەشت هاوڵاتی فەلەستینیش بە
ئۆتۆمبێل برینداربوون و دەیان هێرشیش بۆ سەر دانیشتووان و موڵك و ماڵیان لە كەناری
ڕۆژئاوا ئەنجامدراوە.
لە كەفر قاسمیش، هەشت
هاوڵاتی فەڵەستینی برینداربوون بە ئۆتۆمبێل و پۆلیسی ئیسرائیلیش هاوڵاتیانی فەڵەستینی
دەستگیركردووە بەبێ داواكردنی ناسنامە.
لە كەناری ڕۆژئاواش، دەستەی
گشتیی كاروباری مەدەنی 28 دەستدرێژیی نیشتەجێكراوە جووەكانی لە ماوەی 24 كاتژمێردا
دژی فەڵەستینییەكان تۆماركرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە