15 خولەک پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت و بەحرەین
سوپای پاسداران ڕایگەیاند سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکایان لە کوەیت و بەحرەین کردۆتە ئامانج و دوو وڵاتەکەش هێرشەکان ئیدانە دەکەن.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت و سەکۆکانی هەڵدانی درۆن و موشەکی ئەمریکایان لە بنکەی ئاسمانی عەلی سالم لە کوەیت کردووەتە ئامانج.
لەبەرانبەردا، وەزارەتی بەرگریی کوەیت، ڕایگەیاند بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە بەرپەرچی هێرشە درۆنییەکانی ئێرانیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.
هاوکات سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا و لەبەرانبەردا وەزارەتی بەرگری بەحرەین بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ڕاگەیاند و وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش بڵاویکردەوە کە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی باڵەخانەیەکیان چۆڵکردووە دوای ئەوەی ئاگر تێیدا کەوتووەتەوە بەهۆی هێرشەکەوە.
هەردوو وەزارەتی دەرەوەی کوەیت و بەحرەین بە توندی ئیدانەی هێرشەکەیان کرد و بە هەوڵێکی دوژمنکارانە وەسفیان کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە