31 خولەک پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان: هەندێک دەروازەی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران
پهیام
میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند لە بەغدا ژمارەیەک دەروازەی ناوچەی سەوز بە کاتی دادەخرێن و کونسوڵخانەی ئەمریکاش لە هەولێر تاقیکردنەوە دەکات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بە شەفەقی نیوز ڕایگەیاند، کە بەرپرسانی عێراق بڕیاریانداوە بە داخستنی هەندێک دەروازەی ناوچەی سەوز بە شێوەیەکی کاتی بە مەبەستی ئەنجامدانی هەندێک ڕێکاری ئەمنی.
سەرچاوەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە داخستنەکە کاتییە و ڕەنگە ڕێکارییە ئەمنییەکان چەند کاتژمێرێک بخایەنێت و دوای ئەوە دەروازەکان دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژە بەوە دەکات کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەکاری دەکات بۆ تاقیکردنەوەی سەربازی کە میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم تاقیکردنەوانە پەیوەستن بە سیستەمێکی نوێوە و لە قۆناغی ئامادەکاریدایە، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی تواناکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و هێرشە لەناکاوەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە