18 خولەک پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

دوای كوژرانی هەشت ئۆكرانی، فەڕەنسا داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

پەیام  
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، پاریس دوای نوێترین هێرشە مووشەكییەكانی رووسیا بۆ سەر كیێڤ كە هەشت كوژراوی لێكەوتەوە، داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانی دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز لە پاریسەوە، ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوە داوە كە بانگهێشتەكەی فەرەنسا بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، راستەوخۆ دوای دوایین هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر كیێڤ دێت.

بەرپرسانی ئۆكرانیاش ئاشكرایان كردووە كە لە ئەنجامی ئەو هێرشە مووشەكییانەی رووسیا بە درێژایی شەوی رابردوو ئەنجامی داون، هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە.

لە پێشهاتێكی دیكەدا، حكومەتی هۆڵەندا باڵیۆزی رووسیای لە وڵاتەكەی بانگهێشت كرد، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گولـلەتۆپێك لە نزیك باڵەخانەی باڵیۆزخانەكەیان لە كیێڤ، زیانێكی كەم بەر باڵەخانەكە كەوت.

هاوكات باڵیۆزخانەی نەمساش لە كیێڤ زیانی بەركەوتووە، بەڵام هیچ كام لە كارمەندانی هەردوو باڵیۆزخانەكە زیانیان پێنەگەیشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    دوای كوژرانی هەشت ئۆكرانی، فەڕەنسا داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    مووشەكێكی ڕووسی لە پۆڵەندا كەوتەخوارەوە و لێكۆڵینەوەش لە كەوتنی درۆنێك دەكرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ئاشكراكردنی تۆڕێكی نازی، حزبێكی هۆڵەندی شەش ئەندامی خۆی دەركرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە دیارینەكردنی جێگرەوەیەك بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس دەدرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیمارك ڕێككەوتنێكی ئەمنیی گرنگی لەگەڵ ئەمریكا لەسەر گرینلاند پەسەندكرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە لووتكەی سێقۆڵیی ترەمپ و شی جین و پوتین گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكانی سێ وڵاتە زلهێزەكە لەسەر چەند پرسێكی جیهانی ڕێككەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین دانوستان لەگەڵ ئۆكرانیا ڕەتدەكاتەوە و جەخت لە ئاسایشی ڕووسیا دەكاتەوە

سەرەتا