10 خولەک پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
تەندروستیی غەززە: درێژكردنەوەی ماوەی گرتنی د.ئەبو سەفیە تاوانێكی گەورەیە
پەیام
وەزارەتی تەندروستیی غەززە
بڕیاری قەوارەی ئیسرائیلی بۆ درێژكردنەوەی دەستبەسەركردنی دكتۆر حوسام ئەبو سەفییە،
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی كەمال عەدوان بۆ شەش مانگی دیكە بەبێ تۆمەت، بە «تاوانێكی گەورە»
ناوبرد و داوای ئازادكردنی بەپەلەی كارمەندانی تەندروستیی كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا،
بڕیارەكەی بە بەئامانجگرتنی بەردەوامی تیمە تەندروستییەكان و پێشێلكردنی پەیماننامەكانی
جنێڤ ناوبرد و قەوارەی ئیسرائیلی بە بەرپرسیار لە ژیانیان زانی.
بە وتەی وەزارەتی تەندروستیی
غەززە ، 81 كارمەندی تەندروستیی فەڵەستینی لە گرتووخانەكانی قەوارەی ئیسرائیلدا
رووبەڕووی دۆخێكی نامرۆیی، ئەشكەنجە، بێبەشبوون لە پارێزەر و پشتگوێخستنی پزیشكی
بوونەتەوە.
هاوكات داوای ئازادكردنی
بێمەرجی دەستبەسەركراوانی كرد و داوای لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، خاچی سوور و
كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد فشار بخەنە سەر قەوارەی ئیسرائیل بۆ پاراستنی تیمەكان، ئاگاداربوون لە
دۆخیان و لێپرسینەوە لە پێشێلكارییەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە