28 خولەک پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
حوسییەكان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بەندەرەكانی سعوودیە دەكەن
پەیام
حوسییەكانی یەمەن هەڕەشەی
هێرشكردنە سەر بەندەرەكانی سعوودیە لە دەریای سوور دەكەن ئەگەر بێت و سعودیە هێرش
بكاتە سەر بەندەری ستراتیژیی حودەیدەی یەمەن.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی
حوسییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هێزە چەكدارەكان رایدەگەیەنن كە بەندەری
جدە و سەرجەم بەندەرەكانی دوژمنی سعوودی لە كەناراوەكانی دەریای سوور دەبنە ئامانجی
هێزەكانمان ئەگەر دوژمن هەڕەشەكانی بۆ بۆردومانكردنی بەندەری حودەیدە جێبەجێ بكات.
هۆشداریش دەدەینە فەرمانبەران،
كرێكاران و ئەوانەی لە نزیكیانن دەستبەجێ چۆڵیان بكەن و لێیان دووربكەونەوە، داواش
لە سەرجەم كۆمپانیاكانی گواستنەوەی دەریایی دەكەین دەستبەجێ كەشتییەكانیان لەو بەندەرانە
بكێشنەوە.
پێشتر هاوپەیمانیی بە سەرۆكایەتیی
سعوودیە بۆ پاراستنی سەلامەتییان، داوای لە هاووڵاتییانی مەدەنی كردبوو ناوچەكانی
دەوروبەری بەندەری حودەیدە لەسەر دەریای سوور چۆڵ بكەن.
هەروەها حوسییەكان هۆشدارییان
دایە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی كە ئاسمانی سعوودیە بەكارنەهێنن و رایانگەیاند لە
كاتژمێرەكانی داهاتوودا "دەبێتە گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنەكانمان".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە