18 خولەک پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
دوای 10 ساڵ لە برێگزیت، بەریتانیا و یەكێتیی ئەورووپا ڕێككەوتن
پەیام
بەریتانیا و یەكێتیی ئەورووپا
دوای برێگزیت، لە برۆكسل لەسەر ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكان ڕێك كەوتن.
بەپێی ئاژانسە هەواڵییەكان،
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی هەینی پاش كۆبوونەوەی برۆكسل لەگەڵ ئۆرسولا
ڤۆن دێر لاین و ئەنتۆنیۆ كۆستا، بەرپرسانی باڵای یەكێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، دوای
10 ساڵ لە برێگزیت لەسەر ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكان لە سێ بواردا ڕێك كەوتوون، ڕێكارە
یاساییەكانیش تەواو دەكرێن و گفتوگۆ لە هەندێك بواردا بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە ئاندی بێرنهام،
سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕێككەوتنەكەی بە سوودبەخش بۆ هەردوولا وەسف كرد كە هاوتەریبە
لەگەڵ ڕاپرسییەكان بۆ پشتگیریی سێ چارەكی بەریتانییەكان لە نزیكبوونەوە لە ئەورووپا.
بە وتەی ئەو و بەپێی وەزارەتی
خەزێنە، ڕێككەوتنەكە تا "سفر و پۆینت پێنج لەسەد"ی ئابووری بە 17 ملیار
پاوەند زیاد دەكات و نرخی خۆراك و كارەبا كەم دەكاتەوە، هەرچەندە پێشتر هەڵوەشاندنەوەی
برێگزیتی بە ئەگەرێكی دوور دانابوو.
لە بەرانبەردا، نایجڵ
فاراژ، سەرۆكی حزبی «ریفۆرم یوكەی» ڕەخنەی گرت و بێرنهامی بە «سادە» و بێئەزموون لەقەڵەم
دا كە كەوتووەتە داوی داواكارییەكانی ئەورووپاوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایی
دژبەرانی یەكێتییەكە لە بەریتانیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە