23 خولەک پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا: جانتا ئەتۆمییەكەی پۆتین لە چین شایەنی سەردێڕی هەواڵەكان نییە

پەیام
دوای ئەوەی دەركەوتنی جانتا ئەتۆمییەكەی پۆتین لە چین بووە سەردێڕی میدیاكان، كرێملین ڕوونكردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی لووتكەی «ئەپێك» لە چین، گرتە ڤیدیۆییەكانی ئەفسەرێكی هێزی دەریایی ڕووسیا لە شاندەكەی ڤلادیمێر پۆتین سەرنجی میدیاكانی ڕاكێشا، كاتێك لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێكدا سەبارەت بە جانتا ڕەشەكەی دەستی، بێ دوودڵی پشتڕاستی كردەوە كە جانتا ئەتۆمییەكەیە.
لە كاردانەوەی ئەو هەڵا میدیاییەدا، دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی سەرۆكایەتیی ڕووسیا بە ئاژانسی ئینتەرفاكسی ڕاگەیاند، جانتاكە یاوەری بەردەوامی سەرۆكە و دەركەوتنی شایەنی ئەو هەرا میدیاییە نییە.

پیسكۆڤ ئاماژەی بەوەش دا، ئەم بابەتە لای ئەوانە دەبێتە سەردێڕ كە یەكەمجارە سەرۆك دەبینن و پێدەچێت ڕۆژنامەنووسێكی كەمئەزموون سەردێڕەكەی نووسیبێت.
جانتای «چێگێت» كە بەدەستی ئەفسەرەكەی هێزی دەریایی ڕووسیاوە بوو بەشێكە لە سیستەمی فەرماندەیی و كۆنترۆڵی ئەتۆمیی ڕووسیا و ڕێگە بە سەرۆك دەدات بۆ فەرمانی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی پەیوەندی بە سەركردایەتیی سەربازییەوە بكات، هاوكات لە چوارچێوەی ڕێكارە ئەمنی و سەربازییەكاندا لە گەشتە ناوخۆیی و دەرەكییەكانیدا یاوەری دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    دوای 10 ساڵ لە برێگزیت، بەریتانیا و یەكێتیی ئەورووپا ڕێككەوتن

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    ڕووسیا: جانتا ئەتۆمییەكەی پۆتین لە چین شایەنی سەردێڕی هەواڵەكان نییە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    دوای كوژرانی هەشت ئۆكرانی، فەڕەنسا داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووشەكێكی ڕووسی لە پۆڵەندا كەوتەخوارەوە و لێكۆڵینەوەش لە كەوتنی درۆنێك دەكرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ئاشكراكردنی تۆڕێكی نازی، حزبێكی هۆڵەندی شەش ئەندامی خۆی دەركرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشداریی لە دیارینەكردنی جێگرەوەیەك بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس دەدرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیمارك ڕێككەوتنێكی ئەمنیی گرنگی لەگەڵ ئەمریكا لەسەر گرینلاند پەسەندكرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا ڕەخنەی توندی لە لووتكەی سێقۆڵیی ترەمپ و شی جین و پوتین گرت

سەرەتا