18 خولەک پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: زەیدی پیاوێكی بەهێزە و دەتوانێت شتێك بكات كە دەیەوێت
پەیام
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا
لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، عەلی زەیدیی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە
"پیاوێكی بەهێز" وەسف كرد كە "دەتوانێت (لە بەرانبەر چەكی گرووپەكاندا)
ئەو كارە بكات كە دەیەوێت".
كاتێك ڕۆژنامەنووسێك لە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای پرسی كە ئایا عەلی زەیدی دەتوانێت گرووپە چەكدارییەكانی
عێراق هەڵبوەشێنێتەوە؟ ترەمپ لە وەڵامدا وتی "ئەو پیاوێكی بەهێزە و دەتوانێت
شتێك بكات كە دەیەوێت".
سەرۆكی ئەمریكا، زەیدیی
بە "هاوڕێ"ی خۆی ناو برد و وتی "من پشتگیریم كرد ببێت بە سەرۆكوەزیران".
بە قسەی دۆناڵد ترەمپ، عەلی
زەیدی "كاندیدی دەیەم" بووە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەڵام كە ئەو
پشتگیریی كردووە، بردوویەتیەوە.
دۆسیەی گرووپە چەكدارییەكان،
یەكێك لە ئاڵنگارییەكانی بەردەم عەلی زەیدیی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە.
بەپێی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەمریكا، دەبێت زەیدی تا ناوەڕاستی 2027 چەكی گرووپەكان
كۆنترۆڵ بكات و وەكوو خۆی ڕایگەیاندووە دەبێت چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن
كە گرووپە چەكدارییەكان تێكەڵ بە سوپای عێراق بكرێن و ڕێگری لە مامەڵەی سەربەخۆیان
بە چەكەوە بكرێت، بەڵام هێشتا بەشێك لەو گرووپانە نەچوونەتە ژێر باری ئەو بڕیارە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە