20 خولەک پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
پەیام
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت
"بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیادنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی
گەلەکەمان دەکەین".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا تاڵەبانی وتی:
بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە ڕۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ
نەدابێت، یەکێتی هێزێکە کە لە سەختترین ڕۆژگارەکاندا لە ناو کوردستاندا مەشخەڵی
خەباتی بە هەڵکراوی هێشتەوە و لە سەنگەری بەرگری و فیداکاریدا مایەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی
پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد: لەبەردەم گەورەیی شەهیدانمان و کەسوکارە
سەربەرزەکانیاندا بەڵێن دەدەین، چۆن دوێنێ بە خوێن بەرگریمان کرد، ئەمڕۆش بە خەبات
بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان
دەکەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە