22 خولەک پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. چوار بەنزینخانە بۆ غازی ئوتومبێل و حەوتی دیكە بۆ غازی ماڵان تەرخاندەكرێن

پەیام  
لە ئەمڕۆوە شێوازی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی دەگۆڕێت و چوار بەنزینخانە تایبەت دەکرێن بە دابەشکردنی غازی ئۆتۆمبێل LPG و حەوت بەنزیخانەش غازی ماڵان دابەش دەکەن.

عومەر عەبدوڵڵا سەرۆكی لیژنەی دابەشکردنی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 21ی 11ی 2026 دابەشکردنی غاز لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بۆ غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان جیا دەکرێتەوە، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگرییە لە دروستبوونی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران.

بەنزینخانەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە غاز دابەش دەکەن:-

یەکەم: ئەو وێستگانەی تەنها غاز بۆ ئۆتۆمبێل دابین دەکەن ژمارەیان ٤ وێستگەیە و بریتین لە:-

وێستگەی دۆڵەڕووت

وێستگەی هەڵەبجە - تانجەرۆ

وێستگەی کانی گۆران

وێستگەی شا

دووەم: ئەو وێستگانەی تەنها غازی ماڵان (بتڵ) دابین دەکەن ژمارەیان ٧ وێستگەیە و پێكهاتوون لە:-

وێستگەی سەردەم

وێستگەی بینایی

وێستگەی برایەتی ١

وێستگەی برایەتی ٢

وێستگەی کوردستان

وێستگەی فامیلی

وێستگەی قەیوان یەک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    سلێمانی.. چوار بەنزینخانە بۆ غازی ئوتومبێل و حەوتی دیكە بۆ غازی ماڵان تەرخاندەكرێن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندامێكی داواكاری گشتیی هەرێم داوای قەدەغەكردنی یاریی GTA 6 دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی هەرێم لەو پەڕی لاوازیدایە و مەترسی جوڵەی بەغداد لە دژی هەیە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نووری حیكمە داوا لە خوداپێداوان دەكات زیانی لافاوەكەیان لەسەر كەمكەن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بانە دەستبەسەر بارێكی تەلەفزیۆنی قاچاخ بە بەهای 16 هەزار دۆلار گیرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووەم گوژمەی شایستە داراییەكانی جووتیارانی كەركووك خەرجدەكرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دارایی هەرێم: مووچەی مانگەكانی 11 و 12 كێشەی نابێت

سەرەتا