21 خولەک پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل لە جینۆسایدی مسوڵمانانی ڕۆهینگیادا هاوكاری میانماری كردووە
پەیام
چالاكێكی میانماری ڕایگەیاند:
قەوارەی ئیسرائیل لە جینۆسایدی مسوڵمانانی ڕۆهینگیادا مەشقی بە سوپای میانمار
كردووە.
ماونگ زارنی، كە چالاكێكی
میانمارییە و لە بەریتانیا لە دوورەوڵاتی دەژی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند:
قەوارەی ئیسرائیل لە كاتی كۆمەڵكوژی (واتە جینۆساید)ی مسوڵمانانی ڕۆهینگیادا مەشقی
بە سوپای میانمار كردووە و چەكی پێ داوە.
ئەم لێدوانە دوای بڕیارەكەی
ڕۆژی پێنجشەممەی دادگای دادی نێودەوڵەتی هات كە لەسەر سكاڵای گامبیا، میانماری بە
ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی دژی مسوڵمانانی ئاراكان لە 2016 و 2017 تاوانبار كرد.
زارنی ئاماژەی بەوەش كرد
ڕۆهینگییەكان لە دەیەی حەفتاكانی سەدەی ڕابردووەوە هۆشدارییان لە سیاسەتەكانی جینۆساید
داوە، ئێستاش زیاتر لە ملیۆنێك ڕۆهینگی لە دەرەوەی وڵاتن، سێیەكی مسوڵمانانی
ئاراكانیش لە دۆخێكی سەختدا دەژین.
لەبارەی بڕیارەكەی دادی
نێودەوڵەتیشەوە، وتی: پشتیوانیی مەعنەوییە، بەڵام ڕێگای وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامە، گەڕانەوە
و قەرەبووكردنەوە هێشتا دوورە!
باسی لەوەش كرد "چین
وەك پشتیوانی میانمار بە نەرێنی دەڕوانێتە بڕیارەكە، دەسەڵاتدارانی میانماریش هیچ
نیازپاكی و ئیرادەیەكی سیاسی و داراییان بۆ جێبەجێكردنی نییە، بۆیە تەنیا بایكۆت،
گۆشەگیركردن، سزادانی دەسەڵاتی میانمار، هەروەها بوونی دۆسیەكە بە بەشێك لە ئەجێندای
نێودەوڵەتی دۆخی ڕۆهینگیا دەگۆڕێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە