25 خولەک پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: كردنەوەی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانمانەوە
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت
كە پلانی پێشنیاركراو بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز هەر ماوە و ئەوان هێشتا چاوەڕوانی
وەڵامی ئەمریكان.
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی
ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: پلانی دوو ڕۆژی بۆ كردنەوەی گەرووی
هورمز هەر ماوە و ئەگەر ئەمریكا جدی بێت ئەوا توانای ڕەخساندنی دۆخی گەیشتنە ڕێككەوتن
هەیە.
ئەو وتیشی: بەپێی پلانەكە
ئەگەر ئەمریكا لە ڕۆژی یەكەم پابەندییەكانی جێبەجێ بكات ئەوا ڕۆژی دووەم گەرووی
هورمز دەكرێتەوە.
عەباس عەراقچی ئاماژەی بەوەش
دا كە كردنەوەی گەرووی هورمز بەندە بە جێبەجێكردنی حەوت مەرجەكەی ئێران، هەر لەوبارەوە
جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ دیالۆگ ئەگەر لایەنی ئەمریكی پێشنیاری لەبارەی
میكانیزمی جێبەجێكردن هەبێت.
لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمیی
وڵاتەكەیشیەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا وڵاتەكەی هێڵی سووری دیاریكراوی
لەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراو، لەوانە نەبردنەوە دەرەوەی لە وڵات، هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە