34 خولەک پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

حوسییەكان و سعودیە هێرشی مووشەكییان بۆ سەر یەكدی ئەنجامدا

پەیام  

حووسییەكان وێستگەی كارەبای شەقیق و بەندەری جازانیان لە سعوودییە كردە ئامانج؛ لە بەرامبەردا هێزەكانی سعودیە توانا كارپێكردنەكانی بەندەری حودەیدەیان پێكاوە.

حووسییەكان ڕایگەیاند، وێستگەی كارەبای شەقیق و بەندەری جازانیان لە سعوودییە كردووەتە ئامانج؛ یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی گرووپەكەش ئەو هێرشەی هێزەكانیانی پشتڕاست كردەوە.

لە بەرامبەردا، بەرپەرچدانەوە و تێكشكاندنی دوو مووشەكی بالیستیی ڕاگەیاند كە حووسییەكان بەرەو ناوچەی جازان ئاڕاستەیان كردبوون.

لیوا توركی مالیكی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودییە، كەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەكی لە ناوچەی شەقیقی جازان لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی دوو مووشەكەكەدا پشتڕاستكردەوە، لە كاتێكدا بەرگریی شارستانیی سعوودییە پێشتر هۆشداریی لە مەترسیی ئەگەری لە جازان دابوو.

هاوكات سعوودییە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی جۆریی و بەردەوامی لە یەمەن ڕاگەیاند بۆ لەكارخستنی سەرچاوەكانی بەئامانجگرتنی مەدەنییەكان لە یەمەن و شانشینەكە، كە ئامانجە سەربازییەكانی لە پارێزگاكانی سەنعا، سەعدە و تەعز دەگرێتەوە.

بەپێی لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودییە، هێزەكان توانا كارپێكردنەكانی بەندەری حودەیدەیان پێكاوە كە لە قاچاخچێتی و گواستنەوەی چەك و مووشەكدا بەشداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    حوسییەكان و سعودیە هێرشی مووشەكییان بۆ سەر یەكدی ئەنجامدا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی غەززە: درێژكردنەوەی ماوەی گرتنی د.ئەبو سەفیە تاوانێكی گەورەیە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان هەڕەشەی هێرشكردنە سەر بەندەرەكانی سعوودیە دەكەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. پلانداڕێژەری كۆمەڵكوژیی عوتەیبە لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەستگیركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەنیاهو فشار بۆ بەشداریی واشنتۆن لە هەڵمەتێكی سەربازیی دژی ئێران دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشی فراوانی بۆ سەر ناوەڕاستی كەرتی غەززە دەستپێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرزترین باڵەخانەی ڕیاز بەر هێرشێكی مووشەكی كەوت و زیانی پێگەیشت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    توندوتیژی دژی فەڵەستینیەكان لە ناوچەی هێڵی سەوز و كەناری ڕۆژئاوا زیادیكردووە

سەرەتا