18 خولەک پێش ئێستا
69 جار خوێنراوەتەوە
ھاوپەیمانی عەرەبی: ڕێگریی لە دوو مووشەکی حووسییەکان کرا کە بەرەو ڕیاز ھەڵدرابوون
پهیام
ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیە کە پشتیوانی لە حکوومەتی شەرعی یەمەن دەکات بڵاوی کردەوە، ڕێگریی لە دوو مووشەکی بالیستی حووسییەکان کراوە کە بەرەو ڕیازی پایتەختی سعوودیە ھەڵدرابوون ڕێگرییان لێکرا.
وتەبێژی ھاوپەیمانییەکە، جەنەراڵ تورکی مالیکی لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوە کرد کە حووسییەکان ھەوڵیانداوە بە مووشەکی بالیستی ڕیاز بکەنە ئامانج.
تورکی مالیکی وتی: "دوو مووشەکی بالیستی کە لەلایەن میلیشیا تیرۆریستەکانی حووسییەکانەوە بەرەو ڕیازی پایتەخت ھەڵدرابوون، بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕێگرییان لێکرا".
ھاوکات لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سعوودیە ئاماژە بەوەی کرد کە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە ڕیاز لەبەرانبەر ئەگەری ھەڕەشەیەک کارا کراوە و داوا لە ھاوڵاتیان کراوە پابەندی ڕێنماییەکان بن.
راگەیەندراوەکەی دووەمی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سعوودیە، دوای ماوەیەکی کەم لە کاراکردنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، ھات و ڕایگەیاند: "مەترسییەکە تێپەڕیووە".
دوای ئەوەی لە ئەیلوولی ٢٠١٤دا حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن دەستیان بەسەر سەنعای پایتەخت و ژمارەیەک پارێزگادا گرت، یەمەن بووەتە گۆڕەپانی شەڕی ناوخۆیی.
ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە، لە ئاداری ٢٠١٥ەوە تا ئیستا پشتیوانی لە حکوومەتی یەمەن دەکات کە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانراوە.
لە کاتێکدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی حکوومەت و حووسییەکان لە یەمەن ڕووی لە ھەڵکشان کردووە، حووسییەکان بە بانگەشەی ئەوەی ھێرشیان کراوەتەسەر، بە مووشەکی بالستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سعوودیە دەکەنە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە