19 خولەک پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی كۆری ڕەوانەی عێراق دەكرێت
پەیام
وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند،
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی كۆری لە ماوەی داهاتوودا دەگاتە خاكی وڵات، هاوكات وتەبێژی
وەزارەتەكەش جەختی كردەوە كە عێراق لە بواری بەرگریی ئاسمانیدا خاوەنی توانای باشە
و كار بۆ پەرەپێدانی دەكات.
یەحیا ڕەسووڵ، وتەبێژی وەزارەتی
بەرگری ڕایگەیاند، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان گرنگییەكی زۆر بە تەواوكردنی
تواناكانی بەرگریی ئاسمانی دەدات، كە بە ڕوونی لە كاری وەزارەتدا لەم دۆسیەیەدا ڕەنگی
داوەتەوە.
ڕوونیشی كردەوە كە وەزیری
بەرگری و سەرۆكی ئەركانی سوپا لە ڕێگەی گرێبەستەكانی دابینكردنی سیستەمە ئاسمانییەكانەوە
بۆ تەواوكردنی ئەو توانایانە هەوڵ دەدەن، كە دیارترینیان سیستەمە كۆرییەكەیە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری
ئاماژەی بەوەش دا، ڕێنماییەكان بۆ پاراستنی پێگە سەروەری و ئابوورییەكان ڕوونن،
تواناكانی بە شێوەیەكی بەرچاو تەواو دەبن و وەزارەت گرنگییەكی زۆر بە تەواوكردنی
بنیاتنانی دەدات.
هاوكات جەختی كردەوە كە
مەشقە سەربازییەكان بە بەردەوامی و بە گرنگیدانی فەرماندەیی سەربازی و بەشداریی هەموو
پۆلەكانی سوپا بەتایبەتی بەرگریی ئاسمانی بەڕێوەدەچن، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی
تواناكان بۆ ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و بەرگریكردن لە ئاسمان و سەروەری و پاراستنی بەرژەوەندییە
ئابووری و سەروەرییەكانی عێراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە