17 خولەک پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
ڕاوێژكارێكی زەیدی: لەسەدا 70ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان تاڵانییان تێدا دەكرێت
پەیام
ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی
عێراق، پێشبینیی دوورخستنەوەی چەند ناوێكی دیاری لە ڕۆژانی داهاتوودا لەسەر پاشخانی
لێكۆڵینەوەكانی دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت ئاشكرا كرد و ڕاشیگەیاند، زیاتر لە سەدا
70ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان ڕووبەڕووی تاڵانكردن بووەتەوە.
عەبدولئەمیر ئەلتەعیبان ڕاوێژكاری
سەرۆك وەزیرانی عێراق، جەختی لەوە كردەوە كە هیچ هێڵێكی سوور لە بەردەم حكومەت و
دادگادا نییە.
ڕوونیشی كردەوە، لەسەركارلابردن
و بەخشینەكانی ئەم دواییە تەنها بەشێكی سنووردارن لەو ڕێكارانەی چاوەڕوان دەكرێن و
ئاماژەی بەوەش دا، كە لێكۆڵینەوەكان بە سەرپەرشتیی دادگا بەڕێوەدەچن و ڕاگەیاندنی
ناوی تێوەگلاوان لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتی دادوەرییە.
ڕاوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران
ئەوەشی خستە ڕوو، حكومەت بەنیازە گۆڕانكاری لە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكاندا
بكات، دووپاتی كردەوە كە سەپاندنی كۆنترۆڵ بەسەریاندا بڕیارێكە پاشەكشەی لێ ناكرێت.
لەبارەی دۆسیەی بودجەشەوە
ناوبراو جەختی كردەوە، ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر ڕێگری لە پەسەندكردنی
بودجەی ساڵی 2027 ناكەن، ئاماژەی بە ئەگەری تێپەڕاندنیشی كرد بەبێ بەشداریی پەرلەمانتارانی
كورد لە دەنگداندا، هەروەها پشكی هەرێمی كوردستانی بە سەدا 12دیاری كرد و بەرزكردنەوەی
بۆ سەدا 14 یان 17 بە مەحاڵ زانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە