18 خولەک پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: سەرجەم ئەو كەسانەی لە بەهەدەردانی سامانی نیشتمانیدا تێوەگلاون لێپرسینەوەیان لێدەكرێت

پەیام  
وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، دیوانی چاودێریی دارایی زیانەكانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە دەرەوەی كۆمپانیای "سۆمۆ" لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2025 بە زیاتر لە 100 ملیار دۆلار تۆمار كردووە و جەختیشی كردەوە كە لێپرسینەوەی یاسایی هەموو تێوەگلاوان دەگرێتەوە.

حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق، پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێری بە "دەستووری" ناوزەند كرد و جەختی كردەوە كە هیچ زامنێك بۆ یەكپارچەیی عێراقییەكان نییە جگە لە پابەندیی دەستوور، بەڵام هاوكات ئاماژەی بەوە دا كە ئەم پەیوەندییە لەلایەن هەرێمەوە شەفافیەتی تێدا نییە.
 لە وەڵامی لێدوانەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێمیشدا، ناوبراو بوونی هەر جۆرە "دۆخێكی دوژمنكارانە" ی ڕەت كردەوە.

لە تەوەرێكی دیكەدا و سەبارەت بە دۆسیەی قاچاخچێتی و بەهەدەردانی سامانی نیشتمانی، عەبودی ئاشكرای كرد كە دیوانی چاودێریی دارایی قەبارەی ئەو زیانانەی تۆمار كردووە كە لە ئەنجامی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان لە دەرەوەی كۆمپانیای "سۆمۆ" لە ماوەی نێوان ساڵانی 2008 تاوەكو 2025 كەوتوونەتەوە و بڕەكەیان لە 100 ملیار دۆلار تێدەپەڕێت.

ناوبراو دووپاتیشی كردەوە كە قاچاخچییە سوودمەندەكان میكانیزمی "چەواشەكاری و شێواندن" بەكاردەهێنن بۆ پەردەپۆشكردنی كارەكانیان و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، بۆیە ڕێكاری یاسایی و لێپرسینەوە سەرجەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە بەهەدەردانی سامانی نیشتمانیدا تێوەگلاون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    عێراق: سەرجەم ئەو كەسانەی لە بەهەدەردانی سامانی نیشتمانیدا تێوەگلاون لێپرسینەوەیان لێدەكرێت

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی كۆری ڕەوانەی عێراق دەكرێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەیدەر عەبودی: لە هەرێمەوە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی زەیدی: لەسەدا 70ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان تاڵانییان تێدا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکی زەیدی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوت ڕادەگەیەنێت و وەزارەتی نەوتیش ڕەتیدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم (جی ٥) ـی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی پەیوەندییە گشتیەکانی عێراق: ١٨ سۆندەی بە قاچاخبردنی نەوت لە نەینەوا ئاشکرا کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەرتییەکەی عێراق کۆدەبنەوە

سەرەتا