29 خولەک پێش ئێستا 71 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: سوكایەتی بە دامەزراوەكانی دەوڵەت سزای هەیە

پەیام   
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق سزا بۆ ئەو كەسانە ڕادەگەینێت كە سوكایەتی بە دامەزاوەكانی دەوڵەت دەكەن و جەخت دەكاتەوە كە جەنگی ئەوان دژی قاچاخچێتییە نەك ناسنامەی نەتەوەیی.

لە بەیاننامەكیدا كە بە زمانی كوردی بڵاوی كردەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی بەدواداچوونی ناوەڕۆكە ڕەگەزپەرستانە، مەزهەبی و نەتەوەییەكان لە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، ئەو بابەتانە چاودێری دەكات كە لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاو دەكرێنەوە و سووكایەتی بە دەوڵەتی عێراق و دامەزراوە دەستووری، ئەمنی و سەربازییەكان دەكەن یان ناكۆكیی نەتەوەیی دەورووژێنن، بەتایبەت دژی ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ.

لیژنەكە جەختی كردەوە، ئازادیی دەربڕین بەپێی ماددەی 38ی دەستوور پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ هاندانی ڕق و سووكایەتی بەكار بهێنرێت و بەپێی ماددەكانی 202 و 226ی یاسای سزادانی عێراقیی ساڵی 1969 سەرپێچیكاران سزا دەدرێن.
هەروەها دووپاتی كردەوە، پاراستنی سامانی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ هیچ پێكهاتە، نەتەوە و پارێزگایەك ناكاتە ئامانج، بەڵكو بۆ پاراستنی مافی هەموو عێراقییەكانە بەتایبەت خەڵكی هەرێمی كوردستان.

جەختیشی كردەوە شەڕەكە دژی گەندەڵی و قاچاخە نەك ناسنامە یان پێكهاتە، و ڕێكاری یاسایی بێ هیچ جیاوازییەك دژی سەرپێچیكاران جێبەجێ دەكرێت.
بەیاننامەكە دوای ئەوە دێت بەهۆی جوڵەكانی حكومەتی عێراقەوە هەندێك لایەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ناشەرعییەكانیان بە پاساوی پاراستنی نەتەوە و قەوارەی هەرێمەوە هانی ڕقوكینەی نەتەوەییان دا و لێدوان و هەڵسوكەوتی دوژمنكارانەیان دژی دامەزراوە فەرمییە فیدراڵییەكان ئەنجام دا، لە بەرانبەریشدا شەقامی عێراقی شەپۆلێكی توندی هێرشی نەتەوەییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستپێكرد كە مەترسی هەیە كاریگەرییان لەسەر بڕیارەكانی داهاتووی حكومەت هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    عێراق: سوكایەتی بە دامەزراوەكانی دەوڵەت سزای هەیە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: نرخی نەوت و بەنزین و گازوایل لەسەر هاووڵاتییان زیاد ناكرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: سەرجەم ئەو كەسانەی لە بەهەدەردانی سامانی نیشتمانیدا تێوەگلاون لێپرسینەوەیان لێدەكرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی كۆری ڕەوانەی عێراق دەكرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەیدەر عەبودی: لە هەرێمەوە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی زەیدی: لەسەدا 70ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان تاڵانییان تێدا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکی زەیدی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوت ڕادەگەیەنێت و وەزارەتی نەوتیش ڕەتیدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم (جی ٥) ـی ڕاگەیاند

سەرەتا